كه‌مێك لەمه‌وه‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی فڕه‌نسا له به‌غدا كۆتایی هات، پرسی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران.
کەمێک پێش ئێستە نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆکی فڕەنسا کۆ بوونەوە. به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی کۆبوونەوەكه پرسی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بوو.
ئه‌وه له كاتێكدایه ماكرۆن به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتووه‌تە عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام داوه، سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و چه‌ندا كۆبوونه‌وه و دیداری له‌گه‌ڵ به‌پرسانی باڵای عێراق ئه‌نجام داوه.