نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح دووپات لە چارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە

:: PM:05:23:02/09/2020 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق لە بەغدا كۆبووەوە و سەبارەت بە دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە بیروڕایان گۆڕییەوە و باسیان لە یەكخستنی تواناكان بۆ تێپەڕاندنی تەنگژەكان و زاڵبوون بەسەر ناكۆكییەكان كرد.
دووپات لە دابینكردنی بژێوی هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێم كرایەوە
لە كۆبوونەوەكە دووپات لە پێویستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و عێراق بێ جیاوازی، كرایەوە.

جیا لەوانە باسی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە ‌و دنیا كرا، شایەنی باسە ئەمڕۆ چوارشەم جیا لە سەرۆكی فڕەنسا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوی بە هەریەك لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمان و عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی نیشتمانی كەوت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل