نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:07:01:02/09/2020 ‌

ئاماری قوریانیانی كۆرۆنا لە دنیا روو لە هەڵكشانە و بەپێی نوێترین زانیاری، ژمارەی تووشبوون گەیشتووەتە نزیكەی 26 ملیۆن حاڵەت و مردنیش لە 863 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق 78 حاڵەتی مردن و نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێی راگەیاند.
تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 242284 حاڵەت
وەك لە نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا، 23123 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا ئەنجام دراون و 3946 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە، 1213 لە بەغدا و 164 لە هەولێر و 147 لە سلێمانی و 207 لە نەجەف و 207 لە واست و 88 لە دیالە و 268 لە دهۆك و 250 لە كەربەلا و 128 لە كەركووك و 194 لە دیوانییە و 122 لە بابل و 163 لە میسان و 157 لە بەسڕە و 140 لە نەینەوا و 174 لە موسەنا و 25 لە ئەنبار و 204 لە زیقاڕ و 96 لە سەڵاحەدین. 

هەر لەو ماوەیە 3732 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 825 لە بەغدا و 88 لە سلێمانی و 278 لە هەولێر و 83 لە دهۆك و 173 لە كەركووك، جیا لەوە 78 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، كە 12 لە سلێمانی و هەشت لە هەولێر و حەوت لە دهۆك و دوو لە كەركووكن، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 242284 حاڵەت و چاكبوونەوە 184205 حاڵەتە و مردنیش 7201 حاڵەتە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل