کۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گەیاند، کە گالاکسییە نوێییەکەیان بووەتە پڕفرۆشترین مۆبایل، ئەمەیش بەهۆی هێز و تایبەتمەندییە ناوازەکانی دەگەڕێتەوە لەگەڵ پاترییە تایبەتەکەی کە هێزی 6000 میلی ئەمپێرە.
شارەزایان لە ماڵپەڕی ''
gadgets'' ئاشکرایان کردووە کە سامسۆنگ بە مۆبایلێک لە جۆری ''Galaxy M31s'' بازاڕەکانی هەژاندووە، چونکە مۆبایلێکە کوالێتی بەرزە و دیزاینێکی تایبەتی هەیە و لەڕووی هێزیشەوە گرینگی پێدراوە چونکە سیستمێکی تازەیان بۆ داناوە لەگەڵ پرۆسێسەرێک کە خاوبوونەوەی نییە، جگە لەوەیش بەهێزترین پاتریی هەیە.
تا ئێستەیش مۆبایلەکە پڕفرۆشترییەنە، چونکە خاوەن تایبەتمەندی ناوازەیە و نرخەکەیشی زۆر گونجاوە
ئەوەیش گوتراوە کە ئەم مۆبایلە شاشەیەکی گەورەی بۆ دانراوە و قەبارەکەی 6.50 ئینجە بە ڕوونی شاشەی 1080 بە 2400 پیکسڵ، جگە لەوەیش ڕامی شەش گاێگابایتە و میمۆری ناوەکیشی تا 128 گێگابایت زیاد دەکات، پاترییەکەیش 6000 میلی ئەمپێرە و بە سیستمی ئەندرۆید 10 کار دەکات، ئەمەیش وای کردووە لە بازاڕەکان بە نرخی 270 دۆلار بفرۆشرێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایهكی نێودهوڵهتی كۆریای باشووره كه تایبهته به دروستكردنی بهرههمه ئهلیكترۆنییهكان، له ساڵی 1938 دامهزراوه و ئێسته یهكێكه له كۆمپانیا بههێزهكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئهلیكترۆنی و خاوهنی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان بهرههمی ئهو كۆمپانیایه دهفرۆشرێن.