پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:07:54:02/09/2020 ‌

بەهۆی ئەوەی ماڵباتی لیوا وەعدوڵا محەمەد سێلكی، خۆی و كوڕ و خوشكێكی بە پەتای كۆرۆنا گیانیان سپارد، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخوشبووان كرد.

وەك لە پرسەنامەكەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو لیوا وەعدوڵا محەمەد یووسف سێلكی دەكەم، كە بەداخەوە خۆی و كوڕ و خوشكێكی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییان كرد. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاریان ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل