پێگه‌ی میدل ئێست ئای به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی تاوانه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه كه دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌و تاوانانه و تۆمه‌تی تاوانی جه‌نگی داوه‌ته پاڵ هێزه‌كانی به‌ریتانیا له عێراق كه له 2003 به‌شداریان له ئۆپراسیۆنی ڕووخاندنی به‌عس له عێراق كرد.
به گوێره‌ی
ڕاپۆرته‌كه، لێكۆلینه‌وه‌كانی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به ڕوونی ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابوو، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی به‌ریتانیا له‌كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له باشووری عێراق، زنجیره‌یه‌ك تاوانی زۆر و قێزه‌وه‌نیان دژ به خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجام داوه كه به‌شێكیان له گرتووخانه‌كانی به‌ریتانیا له به‌سڕه بوون و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕاندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
ئه‌و تاوانانه خۆی له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و لاقه‌كردن و سووكایه‌تیكردن به كه‌رامه‌تی مرۆڤ ده‌بینێته‌وه و فاتوا بنسودا داواكاری گشتی له دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كرده‌وه و به وردی ئاشكرای كردن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێسته‌ی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام دراون یان نا، چونكه ئه‌مه به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به دواداچوون له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و دادگه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به گوێره‌ی یاسای تاوانی جه‌نگ، ئاخۆ له‌نده‌ن پابه‌ندبووه به سزادانیان یان فه‌رامۆشی كردوون و سه‌ربازه تاوانباره‌كانی به‌ریتانیا به ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه.
حكوومه‌تی له‌نده‌ن به‌ڵگه‌كان ده‌شارێته‌وه و له‌ناویان ده‌بات
زۆر ڕاپۆرت و زانیاری هه‌ن كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه و بڕیاره‌كانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له عێراق تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه، ڕاست و دروست نین و زۆر نهێنی شاراوه‌ی له پشته‌وه هه‌یه، ژماره‌یه‌ك له داواكارانی گشتی ناوچه جیا جیاكانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ڕابردوو ئاشكرایان كرد، كه حكوومه‌ته‌كانی پێشووی به‌ریتانیا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه داخستووه و ڕێیان نه‌داوه كه دادوه‌ران و دادگه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر و زیاتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌راوێزخستنی دۆسیه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه و وه‌ستاندنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و سزانه‌دانیان به گوێره‌ی یاسا به ته‌واوی به‌ریتانیای خستووه‌ته ژێر گومانه‌وه له‌به‌رده‌م دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دادوه‌ر و داواكارانی گشتییش له به‌ریتانیا به ته‌واوی به‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشووی وڵاته‌كه‌یان نیگه‌رانن.
پێشتر له‌نده‌ن به‌ڵێنی به به‌غدا و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ داوه، كه زۆر به بێلایه‌نی و به هاوسه‌نگی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ده‌كات و دواتر دادگه‌یی ده‌كرێن و حوكمی یاسایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به گوێره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داون، به‌ڵام دواتر په‌شیمانبوونه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌یان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه كراوه و به ته‌واوی كاركردن له‌سه‌ری به فه‌رمانی حكوومه‌ت وه‌ستێنراوه.
یاساناسانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر نیگه‌رانن و ناڕه‌زایی توند به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ت ده‌رده‌بڕن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می دادوه‌ری به‌ریتانیا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر و ئابڕووچوونێكی مێژووییدایه، به‌هۆی بێده‌نگبوون له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆسیانه و په‌راوێزخستنیان به فه‌رمان و ڕێنمایی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌وه.
یاساناسانی به‌ریتانیا تووڕه‌ن و ئه‌مه به ئابڕووچوون ناو ده‌به‌ن
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌ریتانیا له‌م دۆسیه و جۆری سزاكان كه دژ به سه‌ربازان ده‌ركراون، كردووه و بابه‌ته‌كه‌یش هه‌ر پێوه‌ست نییه به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له عێراق، به‌ڵكوو هێزه‌كانی به‌ریتانیا له ئه‌ففانستانیش كۆمه‌ڵێك تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه و تا ئێسته هیچ ڕێوشوێنێك له دژی بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه نه‌گیراونه‌ته‌به‌ر.
له ڕاپۆرته‌كه هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه حكوومه‌تی به‌ریتانیا زۆر به وردی كاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كردووه و ده‌ستی به ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌كان و له‌ناوبردنی به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان كردووه، تا ئه‌گه‌ر له داهاتوویش جارێكی تر ئه‌و دۆسیه‌یه بكرێنه‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه و حاشاهه‌ڵنه‌گر بوونی نه‌بێت، تا دادگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جارێكی تر به‌رۆكی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان بگرنه‌وه و بیانخه‌نه گرتووخانه‌وه.
ده‌ستوه‌ردانی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانانه و نه‌مانی باوه‌ڕی به سیسته‌می دادوه‌ری به‌ریتانیا، بۆخۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ریتانیا ده‌بێته‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش داواكارانی گشتیی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، به فه‌رمی داوایان له له‌نده‌ن كردووه، كه مۆڵه‌تیان پێ بده‌ن تا خۆیان دۆسیه‌كه بگرنه ده‌ست و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه بكه‌ن و دیداری ڕووبه‌ڕوویان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، تا بگه‌ن به ڕاستییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه كۆتایی پێ بهێنێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داواكاری گشتی سوپای به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه كه زانیارییه بڵاوكراوه‌كان هه‌ڵه‌ن و ئه‌وان دڵنیان كه خودی دادگه‌ی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌سبه‌رداری ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌بێت، چونكه هه‌موو كارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام درێژكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵمه‌ته‌كانی دره‌وه له په‌رله‌مان بووه‌ته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان و گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان.