وەزارەتی تەندروستی ئاماری یەك هەفتەی كۆرۆنای بڵاو كردەوە

:: AM:10:18:19/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری یەك هەفتەی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاو كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 11 تا 17ی ئەیلوول، 39 هەزار و 316 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كراوە.

لە كۆی ئەو پشكنینانە، چوار هەزار و 537 كەس كە دەكاتە ڕێژەی %11.5ی ژمارەی پشكنینەكان، تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، %3.6ی ژمارەی تووشبوون كە دەكاتە 164 كەس، لەم هەفتەیەدا بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها دوو هەزار و 937 كەس واتە %19.1ی تووشبووان لەم هەفتەیەدا چاك بوونەتەوە.

خشتەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری یەك هەفتەی تووشبووان، مردووان، چاكبووانی هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجەی تێدا بە جیا ڕوون كراوەتەوە.

خشتەكە:



وشە - ڕێناس شابان