ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تى داگیركارى بۆ سه‌ر زه‌وى حكوومى له شارى سلێمانى ده‌ستى پێ كردووه و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش لایه‌نه پێوەندیدارەکان به كه‌مته‌رخه‌م به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵمه‌ته داده‌نێن و باسیش له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه پلانه و ده‌یانه‌وێت سلێمانى وێران بكه‌ن و به‌رپرسى حزبى ده‌سه‌ڵاتدار له‌پشت ئه‌و كارانه‌وه‌یه.
یه‌كێك له‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ى كه له نزیك پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل سه‌رو 20 دۆنم زه‌وى حكوومى و هاووڵاتى داگیركردووه و خۆشى داناى پێدا ناوه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێ، ناوى هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه زه‌وییان داگیر كردووه دراونه‌ته داواكارى گشتى سلێمانى، به‌ڵام لێپرسینه‌وه نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ى ئه‌یلوول، ره‌مه‌زان نامیق سه‌رۆكى لیژنه‌ى پرۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى ده‌كرێن له سلێمانى، به‌شێوه‌ى پلانه و هه‌وڵده‌درێت سه‌وزایی سلێمانى نه‌هێڵرێت و ده‌ستدرێژى و داگیركارى بكرێته سه‌ر زه‌وییه‌كانیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت به‌كاربهێنرێن.
زیاتر گوتی، كۆمپانیاى حزبى هه‌یه به‌شێك له زه‌وى داگیر كردووه به نایاسایی، دواتر هه‌ر خۆى به ئاشكرا باسى له‌وه‌كردووه كه چه‌ندان دارى سه‌وزى له پێناو كاره‌كه‌ى خۆى بڕیوه‌ته‌وه و لاى بردووه.
ناوه‌كان دراون به داواكارى گشتى سلێمانى، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و هیچ كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه
ئەوەیشی ئاشکرا کرد، ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن هه‌موو كه‌سى به‌رپرسى حزبین و دۆزینه‌وه‌یان زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بیانه‌وێ، به‌ڵام ئیراده‌ى ئه‌و كاره‌یان نییه، بۆیه هه‌ر رۆژه و له‌ژێر ناوى شتێك، ده‌ستیان داوه‌ته داگیركارى زه‌وى سلێمانى و خه‌ریكه شاره‌كه تاڵان ده‌كه‌ن، داگیركردنى زه‌وى له سلێمانى كه ئێستە به هێكتار داگیر ده‌كرێت كه‌سى ئاسایی و به‌رپرسى ئاسایی ناتوانێت بیكات، به‌رپرسى زۆر گه‌وره ده‌یكات.
''وشه'' له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا ناوى كۆمپانیایه‌كى ئاشكرا كردووه و لایه‌تى كه له نزیك ناوچه‌ى تاسڵوجه لاى پێشانگاكانى ئۆتۆمبێل، كه خاوه‌نه‌كه‌ى به‌رپرسێكى حزبیی ده‌سه‌ڵاتدارى شاره‌كه‌یه، له‌سه‌ر رووبه‌ڕووى زیاتر له 20 دۆنم زه‌وى داگیركارى، زه‌وى حكوومى و هاووڵاتیشى داگیر كردووه، باخی زه‌یتونى تێكداوه و به نوسراوى خۆى دانى پێدا ناوه داگیركارى كردووه و نوسیویه‌تى ئاماده‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، چه‌ندان جار ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به دۆنم زه‌وییان داگیركردووه و ده‌سه‌ڵاتدار و حزبین، ناوه‌كان دراون به داواكارى گشتى سلێمانى، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و هیچ كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
لاى خۆیه‌وه كاسترۆ مه‌عروف ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى داگیركارى ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وییه‌كانى حكوومه‌ت له سلێمانى، ته‌نیا لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هۆكارى ئه‌وه‌ن و كه‌مته‌رخه‌من له ئاست ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه، كه‌سانى تر له پشت ئه‌و داگیركارییه‌ن كه ئه‌نجام ده‌درێت.
له سلێمانى له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان جار به هه‌ڵمه‌ت ده‌ستكراوه به داگیركردن و فرۆشتنى زه‌وى حكوومى، ئه‌وكاته‌ى ساڵى ڕابردوو له ناوچه‌ى شینكایه‌تى به سه‌دان زه‌وى حكوومى پارچه پارچه كرا‌و دواتر به دوو هه‌زار دۆلار و سێ هه‌زار دۆلار به هاووڵاتییان فرۆشرا، پێش چه‌ند ساڵێكیش له ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌ست به فرۆشتنى سه‌دان زه‌وى حكوومى كرا كه هه‌موویان له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌ستڕۆشت و چه‌كداره‌وه كاره‌كه ده‌كرا و لایه‌نى پێوه‌ندیدار نه‌یتوانى به‌ر به كاره‌كانیان بگرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى