ئه‌گه‌رچی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی پاره‌وه شاره‌وانیی كه‌لار بڕیاری دا شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له سه‌نته‌ری بازاڕی شارۆكه‌كه‌وه بباته رووباری سیروان، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو نه‌كراوه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی شێروانه‌ی كه‌لار "وشه"یان ئاگادار كرده‌وه، له 23ی مانگی ئایاری ساڵی پاره‌وه به‌شێك له خانووه‌كانیان كه‌وته‌به‌ر پڕۆژه‌كه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌كراوه.
حه‌سه‌ن حه‌مه‌ساڵح یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه و به"وشه"ی گوت: بردنی شه‌قامێك له سه‌نته‌ری بازاڕه‌وه بۆ سه‌ر ڕووباری سیروان ئه‌گه‌رچی زۆر قورس نییه، به‌ڵام دیمه‌نێكی جوان به ناوچه‌كه ده‌دات، نیو سه‌ده‌یه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كات تا به ئاسانی به ڕووباری سیروان بگه‌ن.
نیو سه‌ده‌یه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كات تا به ئاسانی به ڕووباری سیروان بگه‌ن
ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌كه ساڵ زیاتره كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیارییه، هاوكات پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانیشه و ده‌بێته هۆی فروانبوونی بازاڕی كه‌لار.
زیاتر گوتی، پڕۆژه‌كه هێشتا 20%ی كاره‌كانی ماوه، هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا گرفتی بوونی خانووی زیاده هه‌بوو له به‌رده‌م پڕۆژه‌كه، به‌ڵام له 80%ی كاره‌كانی ته‌واو بوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌لار هۆكاری ته‌واونه‌بوونی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی جێبه‌جێ ده‌كرێ، كاتی ده‌وێ تا داهاتیان بكه‌وێته‌وه ده‌ست و كاری تێدا بكه‌ن، هاوكات كاره‌كانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
"وشه" له‌ڕێی نه‌خشه‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه كه پڕۆژه‌كه 900 مه‌تره و به شه‌قامی 32 مه‌تری ده‌برێته سه‌ر ڕووباری سیروان، بۆیه سه‌رباری گرنگییه‌كه‌ی، ئه‌ركێكی زۆر قورس نه‌بووه له‌سه‌ر شاره‌وانی.
له ساڵی 1970 به‌دواوه كه كه‌لار بووه به شارۆكه واتا پاش 50 ساڵ، یه‌كه‌م جاره له بازاڕی كه‌لاره‌وه هه‌نگاو بنرێت بۆ دروستكردنی رێیه‌ك بۆ سه‌ر رووباری سیروان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی