لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان رێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكێك ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئۆكتۆبه‌ر، به‌پێی بانگێشتنامه‌یه‌كی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كه تێیدا هاتووه، سبه‌ی دووشه‌م سه‌عات 4:30ی ئێواره ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی "عوود له دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا " به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌ك له بانگێشته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و كتێبه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نایف محه‌مه‌د شێخانی نووسراوه و رێوڕه‌سمه‌كه‌یش له باخچه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی