مه‌سروور بارزانی‌ و فه‌ییاز دووپات له‌چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

:: PM:05:14:04/10/2020 ‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دووپات له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرایه‌وه‌.

گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و گرنگیی هاوئاهه‌نگی‌ ته‌ناهیی تاوتوێ كرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری‌ ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ فالح فه‌ییاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق كرد.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا  گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و گرنگیی هاوئاهه‌نگی‌ ته‌ناهیی تاوتوێ كرا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. 

هاوكات دووپات له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرایه‌وه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم