ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی و ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه تره‌مپ سووره به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكێشێته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا جه‌نه‌ڕال فرانك ماكنزی به‌رهه‌ڵستنی ئه‌و بڕیاره ده‌كات، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستیان به مانه‌وه‌ی زیاتر له عێراق، جێهێشتنی وڵاته‌كه له ئێسته كێشه‌ی گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ تره‌مپ له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنیش، به‌ڵام تا هاتنی واده‌ی ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كه 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی نوێ ده‌بێ، ژماره‌یه‌كی زۆر بڕیاری هه‌ڵه‌شه بدات.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌و ماوه‌یه تره‌مپ به ته‌واوی سه‌رقاڵ بووه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه بڕیاری سه‌یر و چاوه‌ڕواننه‌كراو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدات، به‌ڵام هێشته كاتی له‌به‌رده‌ست ماوه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا تره‌مپ ده‌یه‌وێ به‌ر له ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، بڕیاری زۆر خراپ بدات، تا حكوومه‌تی بایدن تووشی گرفتی گه‌وره بكات، نه‌توانێ به ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه زاڵ بێ، كه له ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی تره‌مپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مه‌ریكا داده‌نێن.
دۆخی عێراق و هه‌نگاونانی به‌ره‌و ئارامی و دیموكراسی و جێگیری كارێكی قورس و مه‌حاڵه، جۆرج ده‌بلیو بووش له 2004 ڕای گه‌یاند كه ئیتر عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و وڵاتێكی دیموكراسی و پێشكه‌وتوو ده‌هاوێژێ، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌مانه به ته‌واوی پێچه‌وانه بوونه‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه ناو شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و میلیشیاكانی شیعه كه به سوپای مه‌هدی ناسراون، دواجار حكوومه‌تی عێراقیش شه‌ڕی له دژ ڕاگه‌یاندن و له كۆتاییدا سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكان، به‌ڵام تیرۆریستان به‌رده‌وام كێشه و ئاڵۆزییان له عێراق دروست كردووه و دواجاریش توانیان به‌شێكی یه‌كجار زۆری خاكی عێراق كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و ده‌ستووری و كارگێڕییه‌وه‌یش حكوومه‌تی عێراق هه‌رگیز نه‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو، كه‌واته ئێسته‌یش هه‌نگاونان بۆ هه‌مان ئه‌نجام كارێكی مه‌حاڵه و وڵاته‌كه به‌ره‌و به میلیشیابوون ده‌ڕوات و حكوومه‌ته‌كانیش ناتوانن به‌ر به‌و شه‌پۆله بگرن، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش هیچ توانایه‌كی نییه و ده‌ستووریش به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
عێراق نابێته دیموكراسی و پێویست ناكات ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی خۆی به‌فیڕۆ بدات
پێشتر نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كرد و له به‌رده‌م كۆنگرێس به‌ڵێنی دا كه له پرۆسه‌ی دیموكراسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووی عێراق له ئاشتی و له نێو وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوودا بژین، به‌ڵام دواتر مالیكی كه‌وته به‌كارهێنانی هێز دژی نه‌یاره سیاسییه‌كانی و گه‌نده‌ڵی گه‌یشته لووتكه و شه‌ڕی مه‌زه‌وی قووڵبووه‌وه و هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئه‌و قسانه نه‌نرا كه حكوومه‌تی ئه‌وكات و ئێسته‌یش له به‌رنامه‌كانیان به ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا، شیعه‌كان به ته‌واوی سوننه‌یان په‌راوێز خست و زۆرێك له سیاسییه‌كانیان تۆمه‌تبار كرد، ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی سوننه‌ی به ته‌واوی تووڕه كرد و هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌تی به‌غدایش هاوكاربوو، تا دواتر به‌شێك له سوننه‌كان لایه‌نگیری تیرۆریستان بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ریان بن، له كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیاله و كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌غدا، كارێكی تری حكوومه‌تی پێشووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی بریتی بوو له قه‌ڵاچۆكردنی سوپا و دامه‌زراوه‌كانی ته‌ناهی له كورد و سوننه كه له دوای 2003ه‌وه ڕۆڵی باڵایان تێدا ده‌گێڕا و تا ڕاده‌یه‌ك هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كان له نێو دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازی و ئاسایش و به‌رگری و دامه‌زراوه‌كانی تری حكوومه‌ت بوونی هه‌بوو.
به‌ڵام له دوای 2010ه‌وه ئه‌م هاوسه‌نگییه نه‌ما، به‌وهۆیه‌وه كورد و سوننه به‌ره به‌ره پاشه‌كشه‌یان كرد و ئومێد و باوه‌ڕیان به عێراقی دیموكراسی و پێشكه‌وتوو و ده‌ستووری و فیدرالی و فره‌یی نه‌ما، چونكه به واقیعی له نێو دۆخه‌كه‌بوون و ده‌یانبینی كه هیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاسا نانرێ و شیعه‌كان هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی پێكهاته‌كانی تر ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی به ویستی خۆیان دابڕێژن و كۆتایی به‌و په‌یكه‌ربه‌ندی و سیسته‌مه بهێنن كه له ده‌ستوور و له كاتی ئه‌نجوومه‌نی حوكم و ئۆپۆزسیۆن داڕێژراوه و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
تره‌مپ نیازی وایه پێش ته‌واوبوونی خولی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنێته‌وه
به ڕوانین له‌و ڕاستییه‌یش جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا هێزی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرده‌وه، بۆ له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵام ئه‌مه تاكه‌ی به‌رده‌وامی ده‌بێت، عێراق نابێته ئه‌و وڵاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و جۆرج ده‌بلیو بۆش بانگه‌شه‌یان بۆی ده‌كرد، ئه‌مه ڕاستییه‌كه و نكۆڵی لێ ناكرێ و ئه‌گه‌ر ئامانجێكی تر هه‌یه ئه‌مه‌ریكا له پێناوی تێ بكۆشێت، ئه‌مه شتێكی تره، ئه‌گینا مانه‌وه له عێراق بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه و حكوومه‌تێكی دیموكراسی مه‌حاڵه و پێویسته لێی بكشێینه‌وه.