عێراق لەسەر ئاژاوەكانی پەكەكە هاتە دەنگ

:: AM:08:49:05/11/2020 ‌
حكوومەتی عێراق لەسەر هێرشەكانی پەكەكە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە هاتە دەنگ و بە دەستدرێژیكردنە سەر سەروەریی عێراق هەژماری دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە پارێزگای دهۆك كردیانە سەر پێشمەرگە و بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

بە دەستدرێژیكردنە سەر سەروەریی عێراق هەژماری دەكات
باس لەوەش كراوە، حكوومەتی عێراق دووپات دەكاتەوە لەوەی بەتوندی ئەو هێرشە رەت دەكاتەوە كە لەناو خاكی عێراق ئەنجام دراوە و بە دەستدرێژیكردنە سەر سەروەریی عێراق هەژماری دەكات.

لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكە ڕوون كراوەتەوە، حكوومەت هەموو رێوشوێنیك دەگرێتەبەر بۆ سنووردانان بۆ ئەو دەستدرێژییانە كە بە پێشێلكردنی ئاسایش و سەروەریی وڵات دادەنرێت.



وشە - رامیار جەواد