كاوه مه‌حموود سكرتێری گشتیی حزبی شیوعیی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" باس له بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و تێكچوونی پێوه‌ندیی لایه‌نه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ، ناتوانین به په‌كه‌كه بڵێین له كوێ خه‌بات بكات یان نه‌یكات، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین ئه‌و كرده‌وه‌یه مه‌كه‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان هه‌بێت.
*بۆچی پێوه‌ندییه‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وام له تێكچووندایه؟
پێم وایه تێكچوونی پێوه‌نیدییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، پاشخانی مێژوویی هه‌یه، ئه‌وه نییه له رۆژ و شه‌وێك رووی دابێت. هۆكاری به‌رده‌وامیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ كێشه و ئاڵۆزییه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو دۆخێكی ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوردستان هه‌یه، بۆیه له هه‌موو چركه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژییه‌كان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
*حكوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند، ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شنگال كردووه، بۆچی په‌كه‌كه به‌و ڕێككه‌وتنه خۆشحاڵ نییه؟
ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له‌وان بكرێت بۆچی پێی خۆشحاڵ نین، به‌ڵام ئێمه‌ی حزبی شیوعی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌مان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال بێ بۆ زێدی خۆیان، هه‌روه‌ها سندووقێكی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال.
هاوكات له رووی كارگێڕییه‌وه له‌كاتی دانانی كه‌سه‌كان بۆ پۆسته‌كان ده‌بێ ڕه‌چاوی دانیشتووانی شنگال بكرێ. گوتوومانه "نابێ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه بمێنێت و ئه‌و هێزه‌ی له‌وه‌ی جێگیر ده‌كرێ، پێویسته خه‌ڵكی شنگال خۆیان ته‌ناهیی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و بیپارێزن".
*پێتان وایه ڕێككه‌وتن نه‌كرێ باشتره یان بكرێ و له دوورماوه‌دا جێبه‌جێ بكرێ؟
هه‌موو ڕێككه‌وتنێك بكرێ باشتره، به‌ڵام به ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی، چونكه ناكرێ هه‌ر رێككه‌وتن بكرێت پێداویستییه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌بێ، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێككه‌وتنه نابێته جێگره‌وه‌ی ماده‌ی 140، به‌ڵكو هه‌نگاوێكه بۆ ئاساییكردنه‌وه.
*بۆچی په‌كه‌كه پێی وایه پیلانگێڕی له دژی ئه‌و ده‌كریـَت؟
من نوێنه‌ری په‌كه‌كه و هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیم، به‌ڵكو ئێمه حزبێكین پێمان وایه هه‌ر هێزێكی سیاسیی كوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، له‌و چوار پارچه‌یه ئازاده له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان خه‌بات ده‌كات، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌تی ئه‌و پارچه‌یه و ده‌بێ ڕه‌چاوه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌و پارچه‌یه بكات كه خه‌باتی تێدا ده‌كات.
*كێ ده‌بێ ئاوێك به‌و ئاگره بكات؟
پێم وایه لایه‌نه سیاسییه‌كان كاتێك ده‌توانن ڕۆڵی ئاشتیخوازانه بگێڕن، كاتێك لایه‌نه‌كان ئاماده‌ی دانیشتنیان هه‌بێت، باشتریش وایه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دا‌نیشێت و گفتوگۆ بكات، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تر، چونكه ئێمه حكوومه‌تێكمان هه‌یه یاساییه، ئیشی ئه‌وه بچێته ناو گفتوگۆوه و ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت و ڕێگری له خوێنڕشتنی كورد و كورد بكرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد و كورد هێڵی سووره و ده‌بێ ئێمه به‌رده‌وام له دژی بوه‌ستین و رێ نه‌ده‌ین روو بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی حكوومه‌تیان پێكهێناوه، ده‌بێ هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه، چونكه ئه‌و بابه‌ته به حزبایه‌تی چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمه.
*ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌یه، قسه‌ی ئێوه چییه؟
بێگومان ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له باكوری كوردستان بوو، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتیی باكور و باشووری كوردستان هه‌یه، ناشتوانین به هیچ لایه‌نێكی سیاسی بڵێین له كوێ خه‌بات بكه و له كوێ مه‌یكه‌ن، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین ڕه‌چاوی بارودۆخی باشوور بكه‌ن، نابێ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییانی باشوور بدات، بۆیه ده‌بێ ئه‌وانیش هه‌ست به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن له‌و رووه‌وه.