لایه‌نگران و چالاكانی نزیك له په‌كه‌كه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ی ڕێگری كردووه له هاتوچۆ و به‌ڕێكردنی كاره‌كانیان له پارێزگاكانی هه‌رێم. په‌رله‌مانتارێكیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی عێراق كاره‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی راگرتووه و یه‌خه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، لیزا كاكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ساڵی 2014 وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی له به‌غدا بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نشینگه‌ی بۆ نزیك هه‌زار كه‌س له‌و كه‌مپه ڕاگرتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له جووڵه و هاتوچۆی دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه‌دا هه‌بووه.
حكوومه‌تی عێراق دژیانه و ئه‌وانیش یه‌خه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن
ئه‌و ئه‌ندامه هۆكاری ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی عێراق روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌نگاوه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو ئه‌و كه‌مپه‌دا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی بۆ ڕاهێنانی سه‌ربازی دامه‌زراندووه.
كاكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ كات ڕێگری نه‌كردووه له هاتوچۆی دانیشتووانی ناو كه‌مپه‌كه كه به مه‌به‌ستی كاركردن یان خوێندن یان سه‌ردانی پزیشك، روو له پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هاوكاری و كارئاسانیشیان بۆ كردوون. له‌كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق دژیانه و ئه‌وانیش یه‌خه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن.
كه‌مپی مه‌خموور له ساڵی 1998 به‌بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دروست كرا بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له باكوری كوردستانه‌وه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كرد، به‌پێی داتای فه‌رمیی میدیای په‌كه‌كه بێت، ئاواره‌كان ژماره‌یان سه‌رووی 15هه‌زار كه‌سه.