شێخ محەمەد تاهیر ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی تشرینی دووەم، یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، شێخ محەمەد تاهیر محەمەد ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی یەكێتیی پەرلەمانتارانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
لە فڕاكسیۆنی پارتی ئەندامی یەكەمین خولی پەرلەمانی كوردستان بوو
شێخ محەمەد تاهیر لە فڕاكسیۆنی پارتی ئەندامی یەكەمین خولی پەرلەمانی كوردستان بوو.
دوو ڕۆژی ڕابردوو جەمیل عەبدی سندی ئەندامی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی یەكێتیی پەرلەمانتاران، كۆچی دوایی كرد لە خولی یەكەمی پەرلەمان لەسەر فڕاكسیۆنی پارتی پەرلەمانتار بوو و لە ڕیزبەندی 18 پەرلەمانتاری ناو لیستی 52 پەرلەمانتارەكەی پارتی بوو.
كۆی گشتیی كورسییەكانی ئەو كاتەی پەرلەمان پارتی 52 كورسی و یەكێتی 49 كورسی و بێ لایەنەكان پێنج كورسی و زەحمەتكێشان سێ كورسی و مۆر سێ كورسی بوون.