دیلان هونه‌ر بڕیاره به‌مزووانه به به‌رهه‌مێكی نوێوه به‌ناوی "بێ منیت باش" بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌ندی هونه‌ری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، دیلان هونه‌ر گۆرانیبێژی لاو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریم گۆرانییه‌كه به‌ناوی (بێ منیت باش) تۆمار كردووه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
زیاتر گوتی، گۆرانی (بێ منیت باش) له تێكستی خۆمه و فه‌رزاد فه‌رین میلۆدییه‌كه‌ی بۆ كردووه، له ده‌رهێنانی ئارام سه‌رداره، كاره هونه‌رییه‌كانی له كۆمپانیای ڤینۆ بۆ كراوه، وێنه‌گرتنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شایه‌ن پیپلی بۆ ئه‌نجام دراوه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌م بڕیاره له كانوونی یه‌كه‌م پێشكه‌شی هه‌واداره‌كانمی بكه‌م.
دیلان هونه‌ر له‌دایكبووی ساڵی 1993 له شاری سلێمانییه، ده‌رچووی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ره، دوای به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگ توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌وادارێكی زۆر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، ئێسته به‌شێوه‌ی لایڤ موزیك له كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه.