گۆرانیبێژی لاو میران بورهان ئاشكرای ده‌كات، بڕیاره سبه‌ی كلیپی "یاری من" بڵاو بكاته‌وه و پێشكه‌شی هه‌واداره‌كانی بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، میران بورهان گۆرانیبێژ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریم به‌ناوی (یاری من) ئاماده‌یه و سبه‌ی هه‌ینی شه‌شی تشرینی دووه‌م بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، هیوادارم به دڵی هه‌مووان هه‌وادارانی هونه‌ر بێت".
زیاتر گوتی، "گۆرانیی "یاری من" له تێكستی خۆمه، موزیك و ده‌نگی له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكری بۆ كراوه، ئالان حوسێن كاری فۆتۆگرافی كردووه".
میران بورهان له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ده‌رچووی به‌شی ته‌لارسازییه، جگه له پیشه‌كه‌ی خۆی، خۆشه‌ویستی و ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ موزیك و وه‌رزش هه‌یه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌تی هونه‌ری به‌خۆیه‌تی.