گۆرانیبێژی ناسراوی كورد كه‌مال محه‌مه‌د، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ناوی "له تۆ دوورم" بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م، كه‌مال محه‌مه‌د له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ناوی "له تۆ دوورم" بڵاو كرده‌وه. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له 12 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
كلیپی "له تۆ دوورم"ی كه‌مال محه‌مه‌د، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێمن هه‌ژار نووسراوه، میلۆدی و میكس و ماسته‌رینگی له‌لایه‌ن شادمیهر نامۆ بۆ كراوه، ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی زیاد ساڵح كردوویه‌تی.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، جگه له سازكردنی چه‌ندان كۆنسێرتی گۆرانی و موزیك، چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی تۆماركراوی هه‌یه.