بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 48 ملیۆن و 571 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 233 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 3701 حاڵەتی تووشبوون و 47 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 11175 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 19547 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 3701 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 1159 لە بەغدا و 433 لە هەولێر و 451 دهۆك و 311 لە سلێمانی و 203 لە كەركووك و 114 لە نەینەوا و 159 لە سەڵاحەدین و 122 لە بەسڕە و 147 لە واست و 143 لە دیالە و 79 لە نەجەف و 77 لە میسان و 132 لە بابل و 48 لە كەربەلا و 30 لە زیقاڕ و 42 لە دیوانییە و 29 لە موسەنا و 34 لە ئەنبار.
هەروەها 2971 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1044 لە بەغدا و 339 لە دهۆك و 152 لە كەركووك و 124 لە هەولێر و 89 لە سلێمانی، جیا لە تۆماركردنی 47 حاڵەتی مردن نۆ لە سلێمانی و نۆ لە دهۆك و پێنج لە هەولێر و یەك لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 489571 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 420206 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11175 حاڵەت.