دووپات له‌ گرنگی ستراتیجێكی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به‌ بواری وه‌رزش و لاوان كرایه‌وه‌

:: PM:04:32:05/11/2020 ‌
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشكاری ناسراوی عێراق عه‌دنان ده‌رجال كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی‌ تشرینی‌ دووه‌م، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ دیدارێكدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا و تیشكیان خسته‌ سه‌ر پێویستییه‌كانی بواری وه‌رزش و گرنگیی قۆستنه‌وه‌ی وزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به‌ تواناكانیان و به‌شداریپێكردنی كارایان له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتدا.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌دوولا دووپاتیان له‌ گرنگی و پێویستیی هه‌بوونی ڕوانگه‌ و ستراتیجێكی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به‌ بواری وه‌رزش و لاوان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و هاوكاری و هاوئاهه‌نگی‌ زیاتری هه‌ردوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ پێویست زانی.

هه‌روه‌ها دیارترین كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان، پێویستیی دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ لاوان و به‌كارخستنیان له‌ پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتدا و داهاتووی وه‌زرش، ته‌وه‌رێكی تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووه‌.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم