سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق ده‌ستی به جموجۆڵ و كۆبوونه‌وه‌ی چڕ كردووه، بۆ پێكهێنانی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ، ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیش زانیاری ورد له‌وباره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كانیش كازمی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌كاردێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، كه چه‌ند ڕۆژێكه كازمی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌ی چڕ كردووه له‌گه‌ڵ تیمه سیاسییه‌كه‌ی و كه‌سایه‌تییه‌كانی نزیك له‌خۆی، له كۆبوونه‌وه‌كانیش تاوتوێی ڕاگه‌یاندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كراوه، كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق بكات.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه قه‌واره‌كه ته‌واو سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و 90% سه‌ركرده‌كانیشی له گه‌نجان و چالاكانی مه‌ده‌نی و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 ده‌بێ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش چڕكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووخساری نوێ و گه‌نجان بهێنرێنه پێشه‌وه، مسته‌فا كازمیش وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری لیسته‌كه ده‌بێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید ناكات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه نووسیویه‌تی، كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، تاوتوێی چه‌ند ناوێك كراوه، تا بۆ قه‌واره سیاسییه‌كه دیاریی بكرێ، به‌شێك له ناوه پێشنیازه‌كانیش بریتین له "مرحله و بدایه" واته قۆناغ و سه‌ره‌تا، ئه‌مه‌یش وا لێكده‌درێته‌وه كه لیسته‌كه‌ی كازمی له دروشمی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی قۆناغێكی تر و سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی تر بكات، به‌ڵام ئه‌و ناوانه تا ئێسته بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر نه‌دراوه و قه‌واره‌كه‌یش تا ئێسته له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق تۆمار نه‌كراوه.
زۆرینه‌ی كاندیدانی له چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان و ئه‌كادیمییه‌كان ده‌بن
سه‌رچاوه‌كان له‌باره‌ی كه‌سانی به‌شدار له لیسته‌كه‌ی كازمی زانیاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار و ئه‌كادیمییه‌كانی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر تێدا ده‌بێ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی گه‌نجان و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی 2019 پشكی شێریان پێ ده‌درێ و ده‌هێنرێنه پێشه‌وه و چانسی چوونه په‌رله‌مانیان ده‌خرێته به‌رده‌م، به‌م هه‌نگاوه‌یش كازمی ده‌یه‌وێ پێچه‌وانه‌ی حزبه كلاسیكییه‌كانی شیعه هه‌نگاو بنێ و بچێته ناو دڵی گه‌نجانی ناڕازییه‌وه، تا متمانه‌ی زۆرترینی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت، به تایبه‌ت له به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌لایه‌ن كازمییه‌وه، یه‌كشه‌می ڕابردوو، ئاماده نه‌بوو هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسان بداته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه، نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ئاشكرای كرد، كازمی ناتوانێ خۆی كاندید بكات، ئه‌مه وه‌ك مه‌رج دانرابوو، بۆ هه‌ر كه‌سێك حكوومه‌تی كاتی پێك بهێنێت و سه‌ركردایه‌تی بكات، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێ خۆی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان قه‌واره‌ی نزیك له‌خۆی دروست ده‌كات كه له ژێره‌وه له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانه، چونكه كازمی به دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌خاته خزمه‌تیئه‌و قه‌واره‌یه‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی جێی نیگه‌رانییه و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
حزبه كلاسیكییه‌كانی شیعه دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و ترسیان هه‌یه ده‌نگی زۆر بهێنێت
زیاتر گوتی، ئێسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هێنده‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ توێژه جیا جیاكان ساز ده‌كات، به ئامانجی ڕاكێشانیان بۆ نێو قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی، هێنده خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه قووڵه‌كان نییه، كه عێراق به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به تایبه‌ت ته‌نگژه‌ی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه، كاریگه‌ری قووڵیان له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كان داناوه و هه‌ژاری زۆرتر بووه و بێكاریش گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
غه‌زنه‌فه‌ر به‌تیخ سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كه هیچ یاسایه‌ك نییه ڕێگری له سه‌رۆك وه‌زیران بكات، تا خۆی كاندید بكات و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، به‌ڵام ڕێككه‌وتنێكی سیاسی پێشتر كراوه و تێیدا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی كاتی وه‌ربگرێت، نابێ له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته خۆی كاندید بكات، بۆیه پێویسته كازمی پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه و ڕێككه‌وتنه سیاسییه بێت، هۆی دانانی ئه‌و خاڵه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كه‌ی به‌كار نه‌هێنێت، به‌ڵام به نهێنی كازمی خه‌ریكی شكاندنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه و ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی داوه.
محه‌مه‌د ته‌میمی شرۆڤه‌كاری سیاسی له عێراق له‌وباره‌وه گوتی، لایه‌نه‌كانی شیعه زۆر به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كازمی وه‌ستاونه‌ته‌وه و ترسی زۆریان له لیسته‌كه‌ی هه‌یه، چونكه ده‌نگه‌كانیان زیاتر په‌رت ده‌بێت و كاریگه‌ری كازمیش له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ئێسته‌ی عێراق به ڕوونی دیاره و له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌یش توانیویه‌تی دڵی جه‌ماوه‌ر ڕابگرێت و زۆر خاكیانه ده‌ربكه‌وێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردن له سه‌رووی 20 كورسی په‌رله‌مانه‌وه بهێنێت، ئه‌مه‌یش گورزێكی گه‌وره ده‌بێ له حزبه كلاسیكییه‌كانی شیعه‌ی ده‌دات.