له مانگی داهاتووه‌وه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غدا، به چه‌ندان هێڵی جیاواز ده‌توانن هه‌فتانه چه‌ندان گه‌شتی ئاسایی ئه‌نجامی بده‌ن بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌رانسه‌ری دنیا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، ڕێوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سه‌فاری بۆ گه‌شتوگوزار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له 18ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتووه‌وه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غدا به چه‌ندان هێڵی جیاواز ده‌توانن هه‌فتانه چه‌ندان گه‌شتی ئاسایی ئه‌نجامی بده‌ن بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌رانسه‌ری دنیا".
زیاتر گوتی، "هاووڵاتییان ده‌توانن له‌سه‌ر هێڵه‌كانی ئاسمانی توركیش ئیرلاین و عێراقییه و بیكاسۆس له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یان هه‌ولێر یان به‌غدا، هه‌فتانه چه‌ندان گه‌شت هه‌یه و گه‌شت بكه‌ن بۆ ئیستانبوڵ به‌بێ ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایش."
ڕوونی كرده‌وه، "گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی توركیش ئیرلاین هه‌موو ڕۆژانێكی هه‌ینی و دووشه‌ممان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، هه‌روه‌ها هه‌موو ڕۆژانێكی شه‌موو و سێشه‌م و پێنجشه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن، گه‌شتی عێراقییه‌ش هه‌فتانه ته‌نیا یه‌ك گه‌شت و بۆ ئیستانبوڵه، هێڵی بیكاسۆس یه‌كه‌م گه‌شتی پێچه‌وانه‌ی له هه‌ولێره‌وه ده‌بێت ڕۆژی هه‌ینی 18ی مانگی داهاتوو".
دوای زیاتر له یه‌ك ساڵ له به‌رده‌وامی ڕاگرتنی گه‌شته‌كان به‌هۆی ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌وڵ ده‌درێت بۆ نیمچه ئاسایی بگه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی جارێكی تر گه‌شته‌مان وه‌ستێنراون.