هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، له راگه‌یه‌نراوێكدا هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار رای گه‌یاندوو، بڕیاریانداوه به راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامشلۆ، ته‌بقه و ره‌ققه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ.
"له ماوه‌ی قهدهغهكهدا ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و باخچه‌ی ساوایان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر داده‌خرێن و جووڵه‌ی پاس و ئۆتۆمبیلهكانیش بۆ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راده‌گیرێت، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌مێنێت" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وانووسراوه.
ئه‌و بڕیاره نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌كان ناگرێته‌وه، هه‌رچی دهرمانخانهكانیشه كاره‌كانیان به‌پێی خشته‌یه‌ك رێكده‌خرێن، كه له‌لایه‌ن ده‌سته و لێژنه ته‌ندروستییه‌كان و یه‌كێتی ده‌رمانسازانه‌وه به‌شێوه‌ی نۆره بۆیان دیاری ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئاماره‌كانی كۆرۆنا له رۆژئاوای كوردستان روو له هه‌ڵكشانه و ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه بریاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بده‌ن.