وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، سزایان به‌سه‌ر چوار كۆمپانیای چینی و رووسی سه‌پاندووه كه تۆمه‌تبارن به پشتگیریی گه‌شه‌پێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر چوار كۆمپانیای چینی و رووسی سه‌پاندووه كه تۆمه‌تبارن به پشتگیریی گه‌شه‌پێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی. گوتی هه‌موو رێوشوێنه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سزاكانی سه‌ر ئێران و رێ ناده‌ین به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران گه‌شه بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی گوت كه رۆژی چوارشه‌م سزامان به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای چینی سه‌پاندووه كه ئه‌وانیش "شنگدۆ بیست نیو ماتیریالز" و "زیبۆ ئیلیم تراید"ن كه باره‌گایان له چینه. هه‌روه‌ها دوو كۆمپانیای رووسی كه باره‌گایان له رووسیایه و ئه‌وانیش "نیلكۆ گرووپ" "جوینت ستۆك كۆمپانی ئیلیكون"ن و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئه‌و چوار كۆمپانیایه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوویان بۆ گه‌شه‌پێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران داوه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و پاڵه‌په‌ستۆكانی بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژێمه و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌رانبه‌ردا چین رۆژی پێنجشه‌م ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به‌و سزایانه گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یی چین چاو لیجیان رای گه‌یاندووه، چین ئه‌مه‌ریكای ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت له هه‌ڵه‌كانی به‌رانبه‌ر به چین.