له ئێواره‌ی هه‌ینییه‌وه خۆپێشاندانی پارێزگای ناسڕییه له نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپێشانده‌رانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 گرژی لێ كه‌وته‌وه، گوته‌بێژی ته‌ندروستیی پارێزگای زیقار ئاشكرای ده‌كات كه ئاماری قوربانییه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش گرژییه‌كان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، عه‌ماڕ ئه‌لزاملی گوته‌بێژی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دۆخێكی زۆر دژوار له پارێزگاكه دروست بووه و تا ئێسته گرژییه‌كان به‌رده‌وامه و ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌وه 85 كه‌س".
زیاتر گوتی، له ناو قوربانییه‌كاندا تا ئێسته پێنج خۆپێشانده‌ر گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها 80 خۆپێشانده‌ر به سه‌ختی بریندار بوونه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سێ له برینداره‌كان برینه‌كانیان زۆر سه‌خته و له ناو برینداره‌كانیش پێنج پۆلیسی شاره‌كه‌ی تێدایه بریندار بوونه.
ڕوونی كرده‌وه، "به‌رده‌وام برینداری نوێمان بۆ ده‌هێنن، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماره‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت."
پێویسته بگوترێ كه حكوومه‌تی عێراق له‌وباره‌وه تا ئێسته به فه‌رمی هیچ هه‌ڵوێستێكی ڕانه‌گه‌یاندووه، ته‌نیا سه‌عد معه‌ن گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، لیوای پۆلیس عۆده سالم عه‌بوود وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی پۆلیسی زیقاڕ ده‌ستبه‌كار بوو، ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سبه‌جێ عه‌مید حاز ئه‌لوائیلی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی ناسڕییه‌ی له كاره‌كه‌ی دوورخستووه.