رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای گواستووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كردووه ئه‌گه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بكوژرێت، وه‌ڵامێكی زۆر توند ده‌داته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ هه‌ینی زانای ئه‌تۆمیی ئێرانی موحسین فه‌خریزاده له نزیكی تاران كوژرا، ئێرانیش ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات به‌و رووداوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه میلیشیاكانی له ناوچه‌كه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج، به‌تایبه‌تی له عێراق.
به‌پێی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه، ئه‌مه‌ریكا پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی توندی كردووه‌ته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی كه هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی ئێران له عێراق به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج، وه‌ڵامی توندی ده‌بێت كه ئێسته میلیشیاكان له‌لایه‌ن كازمییه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی توندیان له‌سه‌ره بۆ راگرتنیان.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی راوێژكارێكی تره‌مپ رای گه‌یاندووه، ئامۆژگاریی سه‌رۆكیان كردووه كه ده‌ست له ئێران نه‌وه‌شێنێت، به‌ڵام ئه‌و پێی گوتوون ئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بكوژرێت و ده‌ستی ئێرانی تێدا بێت، وه‌ڵامی زۆر توندی ده‌بێت.
پێشتریش واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو ئه‌گه‌ر میلیشیاكانی ئێران له عێراق به‌رده‌وام بن له هاویشتنی مووشه‌ك بۆ ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا داده‌خات و حكوومه‌تی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانێت.