وه‌ك كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر دواكه‌وتی مووچه، ئه‌نجوومه‌نێك / كه فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه نین/ به‌ناوی فشار داوایكردووه سبه‌ینێ یه‌كشه‌م، فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی شاری سلێمانی بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت، بایكۆت ناكه‌ین و رێگه ناده‌م ته‌نیا هاتوچۆ بایكۆت بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، عه‌مید فه‌ره‌یدوون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بایكۆتی ده‌وامی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند كه‌سێكن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌یان كردووه بۆ بایكۆتی سبه‌ی.
ڕێ ناده‌م ته‌نیا یه‌ك پۆلیسی هاتوچۆش بایكۆتی ده‌وام بكات
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێت، ڕێ ناده‌م ته‌نیا یه‌ك پۆلیسی هاتوچۆش بایكۆتی ده‌وام بكات.
لای خۆیه‌وه، ره‌زا حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئاگاداری بایكۆتی سبه‌ی یه‌كشه‌م نیم و سبه‌ی ده‌وامی ئاسایی له زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی كه ئێسته به ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵده‌سوڕێن رایان گه‌یاندووه كه به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه ده‌بێ بایكۆت بكرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌وشی دارایی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن، به‌ڵام دامه‌زراوه سه‌ره‌كی و فه‌رمانبه‌ره راسته‌قینه‌كان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی