خواردنی نیسک چی بەسەر جەستە دێنێت

:: PM:08:51:06/01/2018 ‌

نیسک یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان و بڕێکی زۆر کانزا و پڕۆتینی تێدایە و باشترین خۆراکە، کە لە وەرزی زستاندا بخورێت، چونکە گەرمی بە جەستەت دەبەخشێت و تامێکی خۆشی هەیە و زۆر تەندروستە و سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

سوودە تەندروستیەکانی خواردنی نیسک:

نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، کە هۆکارێکە یان کاردەکات بۆ کەم کردنەوە ئاستی کۆلیسترۆڵی زیان بەخش و گۆڕینی بۆ کۆلسترۆلی سوودبەخش، کە ئەمە خوێن بەشێوەیەکی زۆر و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزت و جەڵتەی دڵ ناهێڵێت.

نیسک توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەم بکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە، کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانی هەیە، هەروەها پێکهاتەی ناو نیسک یارمەتی بەرهەم هێنانی خانەی T دەدات، کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات دژی شێرپەنجە.

پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا بەسوودەکان کە لە نیسکدا زۆرە، لە هەمان کاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین B کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک، بۆیە خواردنی نیسک دەبێتەهۆی کەم کردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە.

لەلایەکی دیکەوە نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود، کە دەبێتە هۆی باشکردنی کرداری هەرس، لە هەمان کاتدا ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت، هەروەها نیسک بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.

سەرچاوە/ medicalnewstoday


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان