ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له بواری چاكسازیی مووچه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه، ئه‌گه‌ر دوای په‌سندكردنی له په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، جگه له گێڕانه‌وه‌ی سه‌رووی 100 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی، بندیواریش ناهێڵێت و له پێدانی مووچه‌دا دادپه‌روه‌ری دروست ده‌كات و سه‌دان هه‌زار مووچه‌خۆر له لیستی مووچه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه.
رۆژی شه‌موو 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه كه له 20 ماده پێك دێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ت په‌سند كرا. ئامانج ئه‌وه‌یه چیتر مووچه‌خۆری شایسته نه‌بێته قوربانی ئه‌وانه‌ی به ناڕه‌وایی له پاره‌ی گشتی سوودمه‌ندن یان به یاسا رهوایییان پێ دراوه.
پڕۆژه‌كه ته‌نیا پڕۆژه‌ی حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكو پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی و ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی و شوورایه و به یه‌كێك له گرنگترین پڕۆژه‌كان له‌پێناو چاكسازیدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه پرسی بندیوار، فره‌مووچه‌یی، رێكخستنی پله‌به‌ندی و ماف و ئه‌ركه‌كان هه‌رزوو له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان كاریان بۆی كرد، دواتر به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مان پڕۆژه‌كانیش په‌ك خران و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش حكوومه‌ت خستوویه‌ته ڕوو، په‌رله‌مان و لایه‌نی تریش رۆڵیان تێدا هه‌بووه و ده‌بوو زۆر زوو په‌سند بكرایه و جێبه‌جێ بكرایه، به‌ڵام ئێسته‌یش كه حكوومه‌ت خۆی هاوكاره له خستنه‌ڕوو و په‌سندكردنی، ئه‌وه جێی دڵخۆشییه.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی بندیوار، خانه‌نشینی نایاسایی، پێدانی پله‌ی تایبه‌ت به‌بێ هۆ، به‌خشینه‌وه‌ی ئیمتیاز و ده‌رماڵه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌وه‌نده زۆره بارێكی قورسه به‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌ت. شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا لانی كه‌م مانگانه 100 ملیار دینار له بودجه‌ی گشتی بۆ سندووقی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و به سه‌دان هه‌زار ناوی نایاسایی و بندیواریش له لیستی مووچه‌خۆرانی كوردستان كه‌م ده‌كرێنه‌وه".
پڕۆژه‌كه دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لیژنه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه دووباره ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی رێك ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دواجار په‌سند بكرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوكات دكتۆر عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، جگه له‌و 100 ملیار دیناره‌ی به‌هۆی پڕۆژه‌كه گل ده‌درێته‌وه، ده‌ستكه‌وتی تری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. یه‌كه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینه نایاسایییهكان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه یان كه‌م ده‌كرێنه‌وه، دووه‌م له دابه‌شكردنی مووچه‌دا دادپه‌روه‌ری پێڕه‌و ده‌كرێت، سێیه‌م شه‌فافییه‌ت دروست ده‌بێت، چواره‌م گه‌نده‌ڵی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه، پێنجه‌م بندیوار ناهێڵێت و چه‌ندان خاڵی تر كه سوودی گه‌وره‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی ئه‌وه‌ی داناوه پڕۆژه‌كه دوای سێ مانگ له په‌رله‌مان په‌سند بكرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، حكوومه‌ت ده‌توانێت پێشنیاز بكات، به‌ڵام ناتوانێت كات به‌سه‌ر په‌رله‌مان بسه‌پێنێت، چونكه په‌رله‌مان خۆی به تێروته‌سه‌لی ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات و خۆی ده‌زانێت كه‌ی په‌سندی ده‌كات.
له كوردستان كۆمه‌ڵێك یاسای باش په‌سند كراون، به‌ڵام جێبه‌جی نه‌كراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئامرازی پێویستی له به‌رده‌ستدا بووه. نموونه‌ی ئه‌و یاسایانه، یاسای داهاته نه‌وتییه‌كانه كه هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌كرا.
یاساكه تا په‌سند ده‌كرێت سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، كه‌وایه جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز و له‌وكاته‌شدا پرسی هه‌ڵبژاردن دێته گۆڕی كه حكوومه‌ت ته‌نیا چه‌ند مانگێكی له به‌رده‌ستدا ده‌بێت. دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت له‌و باره‌یه‌وه گوتی "ئه‌مه ته‌حه‌دای به‌رده‌م حكوومه‌ته و داهاتوو ده‌ریده‌خات پێی جێبه‌جێ ده‌كرێت یان نا". به‌ڵام دكتۆر عیزه‌ت سابیر پێی وایه "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌یه‌كی تری له به‌رده‌مدا نییه جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ بكات".
به‌رجه‌سته‌كردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته دارایییه‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان و راگرتنی سوودمه‌ندبوونی ناشایسته له بودجه‌ی گشتی، رێگه‌گرتن له سوودمه‌ندبوون له بودجه‌ی گشتی بۆ زیاتر له جارێك، به دامه‌زراوه‌ییكردن و یه‌كخستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه جیاجیاكانی خانه‌نشینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و چالاككردنی سندووقی خانه‌نشینی، رێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پله باڵا و پله تایبه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌یشتن به ته‌مه‌نی یاسایی دیاریكراو بۆ خانه‌نشینی و ساڵانی خزمه‌ت له ئامانجه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن.
سه‌رده‌مێك حكوومه‌ت پاره‌ی زۆر بوو، به لێشاو ئیمتیاز و پاره‌ی ده‌به‌خشییه‌وه كه دواجار قورسیی ئه‌و خه‌رجییانه حكوومه‌تی به چۆكدا هێنا و ئێسته‌ش كه داهات بۆ نیوه كه‌می كردووه، حكوومه‌ت ناچاره هه‌ڵه‌كانی رابردووی راست بكاته‌وه.