ئۆبامیانگ هەنگاوێك لە خولی چینەوە دوورە

:: PM:01:52:08/01/2018 ‌

میدیا ئینگلیزییەكان بڵاویان كردەوە پێر ئێمریك ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی و یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی تەنیا هەنگاوێكی ماوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خولی تۆپی پێی چینەوە بكات.

رۆژنامەی (سكای سپۆڕت) ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند لەگەڵ یانەی گوانگزۆ ئێڤر گراندی چینی رێككەوتوون لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستای یاریزاناندا بە بڕی 72 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئۆبامیانگ بن.

ئۆبامیانگ هاوینی رابردوو نزیك بوو پەیوەندی بە یانەی تیانجین كوانجیانی چینییەوە بكات، هەروەها چەند جارێكیش ئاماژەی بەوەدابوو كە خوازیارە خولی ئەڵمانیا و یانەی دۆرتمۆند جێبێڵێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م