پەیامێك لە نێچیرڤان بارزانییەوە

:: PM:06:20:12/05/2018 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و داوای یەكڕیزی لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

كەمێك لەمەوبەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی كورتدا كە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە تێیدا هاتووە، داوا لە گشت قەوارە سیاسیەكانی كوردستان دەكەم كە لە دوای دەنگدان یەكڕیز و یەكدەنگ بن بۆ پاراستنی مافە دەستوریەكانی گشت هاووڵاتییانی هەرێم و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان.

پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ لەكاتی دەنگدانیاندا تەواوی سەركردە و سەرۆكی حزبەكان دووپاتیان لەسەر یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە دوابەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم