سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام به ناوێكی سه‌یر ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیزاینه‌كه‌ی كه پێوه‌ندیی هه‌یه له نێوان ناوه‌كه‌ی و دیزاینه‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كه‌ی كۆریای باشوور مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز و چالاك به‌ڵام ناوێكی سه‌یری بۆ داناوه كه مۆبایله‌كه ناو نراوه "Jean" واته "پانتۆڵ" یان "كابۆ" كه ئه‌مه‌یش سه‌رنجی خه‌ڵكی زیاتر ڕاكێشاوه، بۆیه سامسۆنگیش ده‌ڵێت ئه‌م ناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیزاینه جوانه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر شێوه‌ی كابۆیی دروست كراوه.
سامسۆنگ زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئم مۆبایله ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، شاشه‌ی مۆبایلی جین به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه ده‌گاته 6.00 ئینج له‌گه‌ڵ روونی 1080 به 2220 پیكسڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا ئه‌م مۆبایله ڕامی سێ گێگابایته له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 32 گێگابایت بۆ 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها به پرۆسێسه‌ری 1.8 گێگا هێرتز كار ده‌كات و پاترییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 3500 میلی ئه‌مپێره.
مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی جین جیاواز له مۆبایله‌كانی پێشتر كامێراییه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی "سێڵفییه‌كه‌ی" 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 257 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.