ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نهێنی نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌لدایه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق له ئه‌مه‌ریكا زیاتر سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌م داوایه به شاراوه‌یی ده‌كات، له‌به‌ر وروژاندنی ڕای گشتی شه‌قامی عێراقی ئه‌و پرسه به ئاشكرا ده‌رنابڕن، ئه‌مه‌ریكایش دڵنیاییه به جێهێشتنی عێراق وڵاته‌كه ده‌بێته شوێنپێیه‌كی به‌هێزی ئێران له ناوچه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه هه‌رگیز ناهاوێژێت.
ڕۆژنامه‌ی "هائارتس"ی ئیسرائیلی ابه‌تێكی تسفی برئیلی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، هه‌ریه‌ك له واشنتن و به‌غدا ناڕازین به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و به‌م هه‌نگاوه هه‌ردوولا باجی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ن، هه‌ردوولایش ئه‌وه به ڕوونی ده‌زانن كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، واته بوونی وڵاته‌كه به به‌شێك له ئێران و بوون به شوێنكه‌وته‌ی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، واشنتن لیستێكی سزای ڕاده‌ستی به‌رهه‌م ساڵحی سه‌ركۆماری عێراق كردووه كه پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر عێراقی ده‌سه‌پێنێت، چونكه ئه‌وكات وه‌ك به‌شێك له ئێران مامه‌ڵه ده‌كات، سزاكانیش بریتین له كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كۆتاییهێنان به هاوبه‌شیكردنی ته‌ناهی و هاوئاهه‌نگی له نێوان واشنتن و به‌غدا، داخستنی ئاسمانی عێراق و ده‌روازه‌ی ئاوی ئه‌و وڵاته به ڕووی جیهان، كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین گورز ده‌بێ بۆ عێراق و به ته‌واوی ئابووری هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به مانای ڕاده‌ستكردنی عێراق دێ به ئێران، زۆرێك له عێراقییه‌كان و سه‌ركرده‌كانیشیان ئه‌وه ناخوازان
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا به‌و بژاره مه‌ترسیدارانه هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌غدا كردووه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی عێراق به نهێنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌زانن، كه‌چی له ڕووكه‌ش و ئاشكرا به‌رده‌وامن له دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و عه‌بدولمه‌هدی دوێنێ هه‌ینیش دووپاتی كرده‌وه و به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه كه شاندێك ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن و ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق بكه‌ن.
دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان جارێكی تر گفتوگۆ له نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ردوولا دڵنیان دوای كشانه‌وه‌كه، سه‌ره‌ڕای به‌هێزبوونی زیاتری ئێران له وڵاته‌كه، كه‌چی تیرۆریستانی داعش‌یش هێرش و جموجۆڵه‌كانیان به‌هێزتر و فره‌وانتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو چاودێری فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بۆردمانكردنی پاشماوه‌كانی تیرۆریستان نه‌بێت، بۆیه ده‌یانه‌وێ ژماره‌یه‌كی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كراوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێنێته‌وه، تا له‌و دوو مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ڕزگاریان ببێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، هه‌رچه‌نده میلیشیاكانی شیعه به متمانه‌به‌خۆبوونی زۆره‌وه قسه ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕێ ناده‌ن داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی عێراق له‌مه‌دا دڵنیا نین و دوو دڵن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچۆنێك بێ ده‌یانه‌وێ هێزه‌كان بمێننه‌وه، چونكه به ده‌رچوونیان مه‌ترسی هه‌یه كه خۆپێشاندانه‌كان بقۆزرێته‌وه و سیسته‌می سیاسی له عێراق بگۆڕێت و میلیشیاكان به پشتیوانی ئێران سیسته‌مێكی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق جێگیر بكه‌ن و وڵاته‌كه بكه‌ن به به‌شێك له سنووری ئێران له واقیع و له بواری فه‌رمیش دا سنوور و سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بێت.
ئه‌و خواسته‌ی به‌غدا به ته‌واوی تره‌مپی تووڕه كردووه و هه‌رگیز ئاماده نییه قبووڵی بكات، بۆیه ده‌یه‌وێ شه‌ش هه‌زار سه‌ربازه‌كه‌ی
ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه و به‌رده‌وام بن له ئه‌ركه‌كانیان له عێراق. بێگومان بژارده‌كانی به‌رده‌م تره‌مپیش زۆر و به‌هێزن، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش داواكردنه‌وه‌ی ئه‌و ملیاران دۆلار قه‌رزه‌ی عێراق ده‌بێ، كه قه‌رزداری ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه ئه‌مه‌یش له‌و دۆخه ئابوورییه سه‌خته‌ی عێراقی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه، له ته‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌یش پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا به‌شێكی كه‌می هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناكات و دڵی عێراقییه‌كانیش ڕازی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازێكی زۆری له قه‌ته‌ڕ و كوێت هه‌یه، كشانه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته‌وه، چونكه ته‌نیا له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ هه‌زاران سه‌رباز له كوێت و قه‌ته‌ڕه‌وه بگه‌یه‌نێته به‌غدا له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو.
ئه‌مه‌ریكا لیستی سزاكانی داوه‌ته عێراق كه له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی هێزه‌كانیان گه‌مارۆی توند به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنن
دیوێكی تری كێشه‌كان ئه‌وه‌یه تره‌مپ نایه‌وێ ڕووبه‌ڕووی هه‌مان هێرش ببێته‌وه له‌لایه‌ن سیاسی و میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا تاكلایه‌نه دا، بۆیه ئێسته وردتر و هێورتر هه‌نگاو ده‌نێ و بڕیاری هه‌ڵه‌شه نادات، ده‌زانێ به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكایش تووشی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ڕه‌خنه‌گرتن ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێگه و ده‌نگه‌كانی تره‌مپ دروست بكات و بۆ به‌رژوه‌ندی كاندیدی دیموكراته‌كان بشكێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش هه‌رگیز خواستی دۆناڵد تره‌مپ نییه، به‌ڵكوو ئه‌و متمانه‌ی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه و دڵنیایه له‌وه‌ی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێ له دروشمی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م و گێڕانه‌وه‌ی مه‌زنی بۆ ئه‌مه‌ریكا.