وێنە.. سێ‌ هاووڵاتی بەڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

:: AM:08:51:11/01/2020 ‌
پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ‌ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە، لە سەعات حەوتی بەیانی لەسەر ڕێی سەرەكیی دەربەندیخان- وارماوە، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا.

ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە لە جۆری( BMW) سێ‌ گەنج گیانیان لە دەست داوە 
هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشكرای كردووە، ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە لە جۆری( BMW) سێ‌ گەنج گیانیان لە دەست داوە و یەكێكیان بە سەختی بریندار بووە.

باس لەوەش كراوە، ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست داوە كوردن و خەڵكی خانەقینن.

لە ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە نزیكەی دوو هەزار هاووڵاتیی دەبنە قوربانی و بە سەتان ملیۆن دۆلار زیانەكانی هەژمار دەكرێت .













وشە - رامیار جەواد