مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆ بوونه‌وه.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ببەستن
كه‌مێك پێش ئێسته مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی و شاندی یاوه‌ری كۆ بوونه‌وه و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ببه‌ستن.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاڵوگۆڕییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت.
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانیش كۆ ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای هه‌رێم پێشوازیی لێ كرا.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان له دانوستاندنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان كردبوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆكان سست بوون.