ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

:: AM:11:50:11/01/2020 ‌
ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دووەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك پرس دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی كانوونی دووەم، میدیای یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەعات 11 بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسووڵ عەلی لە سلێمانی لەبارەی چەند بابەتێك كۆ دەبێتەوە.

تاوتوێی چەند پرسێكی ناوخۆیی حزب دوای كۆنگرە و ئەگەر و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە دەكرێت 
ئاشكرا كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی ناوخۆیی حزب دوای كۆنگرە و ئەگەر و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە دەكرێت، بۆ هەر ئەگەرێكیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەپلانەوە ئامادەكاری خۆی دەكات.

ئەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە كاتێكدایە دوای كۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە بۆ دووەمین جارە كۆ دەبنەوە و تا ئێستەش ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی ئەو حزبە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجام نەداوە و چاوەڕوان دەكرێت لەو هەفتەیە كۆ ببنەوە.

دوای بەستنی كۆنگرەی یەكێتی، چاوەڕوان دەكرێت بۆ پرسە جیاوازەكان ئەو حزبە هەڵوێستەكانی ڕێكبخاتەوە.



وشە - رامیار جەواد