باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق، ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری نه‌بووه تا كه‌سێك یان لایه‌نێك ڕه‌تی بكاته‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری نه‌بووه تا كه‌سێك یان لایه‌نێك ڕه‌تی بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی یه‌كه‌م، باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ژماره‌یه‌ك سایتی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌واڵێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه گوایه سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌یه و زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، لێره‌دا به گشت لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاستییه‌كی تێدا نییه. له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری نه‌بووه تا كه‌سێك یان لایه‌نێك ڕه‌تی بكاته‌وه.
له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ی كوردستان و عێراق ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو لایه‌نه شیعه‌كان پێشنیازی سه‌رۆك بارزانی‌یان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی عێراق ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام باره‌گای بارزانی به‌و راگه‌یه‌نراوه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه.