گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو بازاڕی كه‌لار زۆربه‌ی خانووه‌كانیان رووخاندووه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به دوكان و باڵه‌خانه‌ی بازرگانی، به‌ڵام ئێسته بوون به كه‌لاوه و سیمای ناوشاریان تێكداوه.
بۆنی زبڵ هاووڵاتییانی بێزار کردووە و شارەوانیش پاکی ناکاتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی یه‌كه‌م، كاروان محه‌مه‌د دانیشتووی فه‌رمانبه‌رانی كه‌لار بۆ "وشه" گوتی، خاوه‌ن خانووه‌كانی نزیك بازاڕی كه‌لار به نرخی گران خانووه‌كانیان ده‌فرۆشنه كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه و ئه‌وانیش ده‌یانڕووخێنن و به‌جێی ده‌هێڵن، شاره‌وانیش ئاگاداریان ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به باڵه‌خانه و زه‌وییه به‌تاڵه‌كان بوونه‌ته زبڵخانه و شوێنی فڕێدانی پاشه‌ڕۆی دوكانداران.
ئیبراهیم زه‌ریف سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، شاره‌وانی ئاگاداره له‌و كێشه‌یه، بۆیه ده‌بێ یان په‌له بكات له‌وه‌ی بكرێنه باڵه‌خانه، یان رۆژانه ئه‌و زه‌وییه به‌تاڵانه خاوێن بكاته‌وه كه بوونه‌ته هۆی تێكدانی سیمای شار و مه‌ترسییان بۆ ته‌ندروستی دانیشتووان دروست كردووه.
ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كه‌لار بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی شارۆكه راده‌سپێرین بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زبڵه‌كان و رێگری له پیسبوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ین.
گرانی نرخی دوكان له شاره‌كانی كوردستان و كه‌لار به‌تایبه‌ت، وای كردووه به‌رده‌وام خاوه‌ن ماڵه‌كانی نزیك بازاڕ خانووه‌كانیان به نرخێكی گران بفرۆشرن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی