ئه‌مڕۆ قاسم تائى كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى ره‌وتى سه‌در راى گه‌یاند، خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید ده‌كات.
نووسینگه‌ى
قاسم تائى ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى كانوونى دووه‌م راگه‌یانراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، قاسم تائى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید ده‌كات.
وه‌ك له راگه‌یانراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، قاسم تائى تا ئێسته دوا بڕیارى نه‌داوه و ئێسته‌یش خه‌ریكى تاوتوێكردنى بابه‌ته‌كه‌یه.
قاسم تائى: خۆپێشانده‌ران داوایان كردووه خۆم كاندید بكه‌م
به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌و پیاوه ئاینییه كارنامه‌یه‌كى ته‌واوى هه‌یه بۆ حكوومه‌ت و یه‌كێك له بڕگه گرنگه‌كانى ئه‌وه‌یه رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى بێته‌وه و هه‌موو به‌رپرسانى عێراق ئه‌وه‌ى به گه‌نده‌ڵى تێوه‌گلاون به دادگا بدات به گه‌وره و بچووكیانه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكارى خۆكاندیدكردنى له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه داوایه‌كى زۆرى لێ ده‌كرێت، به تایبه‌تى خۆپێشانده‌رانى شارى ناسڕییه.
له یه‌كى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى له ژێر گوشارى خۆپێشانده‌ران ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و تا ئێسته لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌وه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتوون سه‌رۆك وه‌زیرانێكى تر له شوێنى عه‌بدولمه‌هدى دابنێن.