له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كراوه و مه‌سروور بارزانی به شانده‌كه‌ی عێراقی راگه‌یاندووه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، پێویستی به بڕیار و ئیراده‌یه‌كی رژد هه‌یه.
جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستی به بڕیار و ئیراده‌یه‌كی رژد هه‌یه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان ئاماده بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بنه‌مایه‌كی باشیان بۆ پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی داناوه و ئێسته‌ش ده‌رفه‌تێكی باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو دانیشتووانانی عێراق بێت.
"سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، پێویستی به بڕیار و ئیراده‌یه‌كی رژد هه‌یه كه گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێن". له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌ت وا نووسراوه.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژده بۆ سه‌ر ته‌واوی عێراق، بۆیه پێویستی به هاوئاهه‌نگییه‌كی زیاتر هه‌یه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی به هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانان.
له كۆتادا ئاماژه‌ی پێ دراوه، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، پێویسته عێراق دوور بێت له ململانێی هه‌رێمی و ده‌ره‌كی و پێوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای هه‌رێم پێشوازیی لێ كرا.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان له دانوستاندنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم رێككه‌وتنێكیان كردبوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گفتوگۆكان سست بوون.