دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانیان نه‌یانتوانی له‌سه‌ر كه‌سێك ڕێك بكه‌ون بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، به جووڵه‌ی حزبه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی شیعه دیاره جارێكی تر عادل عه‌بدولمه‌هدی جارێكی تر بێته راسپاردن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تا كاتی هه‌ڵبژاردن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، گونجاوه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام بێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ـی كانوونی دووه‌م، به‌یار دۆسكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فڕاكسیۆنی پارتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی بێته راسپاردن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردن، ئێمه وه‌ك فراكسیۆن ده‌نگی پێ ده‌ده‌ینه‌وه، به‌رده‌وامبوونی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌م قۆناخه‌ی عێراق زۆر باشه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به جووڵه‌ی حزبه سیاسی و فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا دیاره پێیان باشه عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام بێت و له په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێ بدرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی.
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، كورد له‌باره‌ی جارێكی تر متمانه‌دانه‌وه به عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاكه‌ره‌وه نابێت، كورد به بۆچوونی من له‌و پرسه‌دا یه‌كده‌نگ نییه، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پشكی شیعه‌یه، هه‌ركات ئه‌وان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك كاندید بكه‌ن، كه هاته سه‌ر پشتیوانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان، ئه‌وكاته یه‌كلا ده‌بێته‌وه، تا ئێسته ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا گفتوگۆ و قسه‌ی گشتین و فه‌رمی نییه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، گونجاوه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وام بێت.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ