باره‌گای بارزانی زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆ بووه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێزانینی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو
هاوكات باره‌گای بارزانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق كردووه.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهات و گرژیییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێزانینی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق هه‌بوو و به هه‌ڵوێستی هاوسه‌نگ و به‌رز له قه‌ڵه‌می دا. دووپاتیشی له هاوئاهه‌نگی و برایه‌تی و پێوه‌ندیی به‌رده‌وامی هه‌ردوولا كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسراوه، سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه خوازیاری ئه‌وه‌یه كێشه و ته‌نگژه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر ببن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه بۆ نه‌هێشتنی گرفته‌كان، ڕێچاره‌ی دوور له موزایه‌ده و عه‌قڵانی و له چوارچێوه‌ی میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
وه‌ك هه‌ردوولا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه‌وتووه‌ته قۆناغێكی ئه‌رێنی و نوێ و به‌رده‌وامیی ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی نێوان هه‌ردوولا به پێویست زانرا و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی به‌هێزبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.