كۆمپانیای گاز بڕۆمی رووسی كە لە بواری نەوت و گاز كار دەكات، رای گەیاند كە لە سەرەتای دەستكردنی بە بەرهەمهێنانی بازرگانی لە كێڵگەی سەرقەڵا لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە سێ ملیۆن تۆن نەوتی خاوی بەرهەم هێناوە.
پێشبینی دەكرێت توانای بەرهەمهێنانی كێڵگەكە بگاتە 35 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە
بەپێی
راپۆرتێكی كۆمپانیاكە كە لە ماڵپەڕی فەرمی "گاز بڕۆم"، بڵاو كراوەتەوە، بەرهەمهێنانی كەلەكەبووی كێڵگەی نەوتی سەرقەڵا تا كۆتایی مانگی كانوونی یەكەمی 2019 گەیشتووەتە سێ ملیۆن تۆن یان 23 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو، لەوكاتەی ئێستە رۆژانە چوار هەزار تۆن یان 30 هەزار و 500 بەرمیل نەوت بەرهەم دێت.
زیاتر گوتی، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی ئەو كێڵگە نەوتییە، ژێرخانی كێڵگەكە زۆر فرەوان كراوە و پێشبینی دەكرێت ئاستی بەرهەمهێنان بگاتە 35 هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەوكاتە نوێكردنەوەی سیستەمی بۆڕییەكان و سیستەمی كۆنترۆڵكردنی ئەلیكترۆنی پرۆسەی بەرهەمهێنان بەڕێوە دەچێت و و ژێرخانی بەكارهێنانی ئاو لەو كێڵگەیە بەمنزیكانە بە توانای بەرهەمهێنانی پێنج هەزار بەرمیلی رۆژانە بنیات دەنرێت.
لای خۆیەوە سێرجی پتڕۆڤ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گاز بڕۆم گوتی، كاركردنمان لە بلۆكی گەرمیان بواری پێ داین بۆ كۆكردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر پەیكەری جیۆلۆجی كێڵگەی سەرقەڵا كە ئەوەش نەك تەنیا رێگەی دا بە پەرەپێدانی، بەڵكو دیاریكردنی توانای پەرەپێدانی لە داهاتوودا كە ئێستە ئامادەسازی بۆ هەڵكەندنی بیرێكی تر دەكرێت.