خانه‌ى "كریستیز" راى گه‌یان، مانگی نیسانى داهاتوو، ده‌ستنووسه‌كانى ولیام شكسپیر له زیادكردنێكى ئاشكرا ده‌فرۆشێن و پێشبینیى كرد بگاته شه‌ش ملیۆن دۆلار.
ئاژانسى
"رۆیته‌رز" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له ده‌ستنووسه به‌ناوبانگه‌كانى ولیام شكسپیر نووسه‌رى به‌ناوبانگى ئینگلیز له زیادكردنێكى ئاشكرا ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و ده‌ستنووسه دواى مردنى شكسپیر كۆكراوه‌ته‌وه
ده‌ستنووسه‌كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا به "پێچراوى یه‌كه‌م" یان به ئینگلیزییه‌كه‌ى به " first folio" ده‌ناسرێت. ئه‌و كتێبه‌یه كه 36 شانۆنامه له‌خۆ ده‌گرێت و مێژووه‌كه‌ى بۆ ساڵى 1623 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رویته‌رز ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستنووسه نه‌بووایه، ئه‌وا زۆرێك له شانۆنامه‌كانى شكسپیر رووناكییان به‌خۆیانه‌وه نه‌ده‌بینى، چونكه زۆرێك له‌وان له نموونه‌ى ماكبێس له‌ناو ئه‌م ده‌ستنووسه بووه دواى مردنى هاوڕێكانى كۆیان كردووه‌ته‌وه.
ئێسته خاوه‌ندارێتى ئه‌و ده‌ستنووسه بۆ كۆلیژى میلزى ئه‌مه‌ریكى ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ساڵى 2001به شه‌ش ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار كڕیویه‌تى و له نیسانى داهاتوویش خانه‌ى كریستیز جارێكى تر ده‌یفرۆشێته‌وه.
خانه كریستیز پێشبینى كردووه ئه‌م ده‌ستنووسه به چوار تا شه‌ش ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.