ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیایی ده‌دات كه هیچ فراكسیۆنێك ناتوانێت كێشه بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی دروست بكات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌نیازی دروستكردنی كێشه بێت، له‌به‌رده‌م میله‌ت زیانی پێ ده‌گات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی كانوونی دووه‌م، به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هیچ فراكسیۆنێك ناتوانێت كێشه بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی دروست بكات.
پڕٍۆژه‌یاسای چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌ت و حكوومه‌ته
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌ر فراكسیۆنێك بیه‌وێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كار بكات و ئاسته‌نگ بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی دروست بكات ئه‌وه له‌به‌رده‌م میله‌ت زیانی گه‌وره‌ی پێ ده‌گات، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌نیازی كێشه‌دروستكردن بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی به زیان ده‌شكێته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئاسۆ هاشم، پارێزه‌ری ڕاوێژكار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕٍۆژه‌یاسای چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌ت و حكوومه‌ته و پێویسته هه‌مووان له‌گه‌ڵی بن.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌ركێك و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له به‌رده‌م فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانه ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌نگ به یاساكه بده‌ن.
وریاییشی دا، نابێت فراكسیۆنی یه‌كێتی بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بكاته‌وه ده‌نگ به پڕۆژه‌كه نه‌ده‌ن، بۆیه پێویسته قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك ئه‌وه‌ی پشتگیری حكوومه‌ت ده‌كات ڕێگری له هه‌ركارێكی پێچه‌وانه‌ی چاكسازی له فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مان بكات.
بڕیاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی له مووچه و ئیمتیازی خانه‌نیشی بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی