به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆیه‌كى سویدى كراوه، یه‌ك شه‌و خه‌وى خراپ ئاستى پرۆتینى تاو له له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه و زیادبوونى ئه‌م پرۆتینه‌یش هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیى ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
هه‌میشه پزیشكان ئامۆژگارییمان ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ى پێویست بخه‌وین و بایه‌خ به حه‌سانه‌وه‌مان بده‌ین، دواجاریش توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌م بواره كراوه و زیانێكى تری كه‌مخه‌وى و خراپیى خه‌و ئاشكرا ده‌كات.
خراپى خه‌وى ته‌نیا شه‌وێك كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤه‌وه هه‌یه
ماڵپه‌ڕى
"ڕه‌شا توده‌ی" ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه كه له‌لایه‌ن تیمێكى پزیشكیى سویدى كراوه. ئه‌وان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن، یه‌ك شه‌و خه‌وى خراپ و كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى بڕى پرۆتینى تاو له مێَشك به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌وان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 15 كه‌س كردووه دوو شه‌و و دوو رۆژ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه شه‌وى یه‌كه‌م هه‌موویان تێرخه‌و كراون، به‌ڵام شه‌وه‌ى دووه‌م رێگه به نیوه‌یان دراوه بخه‌ون، له ئه‌نجام دا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ى نه‌خه‌وتوون پرۆتینى تاو به رێژه‌ى 1/5 به‌رز بووه‌ته‌وه، كه ئه‌م پرۆتینه‌یش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ نه‌خۆشى "ئه‌لزه‌هایمه‌ر" .
پرۆتینى تاو جۆرێكه له پرۆتین شه‌ش شێوه‌ى له مێشك هه‌یه و به‌رپرسه له پاراستنى ملووله باریكه‌كان.