ئاڵۆزییەكانی دۆخی عێراق بەردەوامن و ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو كەسانی نەناسراو فەرماندەیەكی دیاری حەشدی شەعبیان لە پارێزگای كەربەلای شیعەنشین لە ناوەڕاستی عێراق كوشت، وەك میدیاكانی عێراق باسیان لێوەی كرد.
دیار نییە كە كێ كوشتوویەتی و هۆكاری كوشتنەكەی چییە؟
بەپێی
سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمشەو چەكدارانی نەناسراو تاڵب عەباس عەلی ساعیدی فەرماندەی لیوای كەربەلای میلیشیاكانی حەشدی شەعبیان كوشتووە، بەڵام تا ئێستە دیار نییە كە كێ كوشتوویەتی و هۆكاری كوشتنەكەی چییە؟
كوژرانی ساعیدی دوای چەند سەعاتێك دێت لە بەخاكسپاردنی دوو رۆژنامەوانی شیعە كە دوێنێ هەینی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان لە شاری بەسڕە لە باشووری عێراق كوژران و بەرگریكاران لە ئازادی رۆژنامەوانی پەنجەی تاوانیان ئاراستەی میلیشیاكان كرد، لەوكاتەی شوێنی كوژرانی ئەوان لە نزیك بارەگای پۆلیسی بەسڕە بووە و بكوژرانیش ئۆتۆمبێلێكی بەرزیان پێ بووە.