گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ئاشكرای كرد، كرملێن خه‌ریكی تاوتوێكردن و دانانی كاته، بۆ جێبه‌جێكردنی پێشنیازێكی عێراق له‌باره‌ی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و ڕووسیا كه به ئۆپێك پله‌س ناسراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ورد بگرنه‌به‌ر، به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌ی له نرخی نه‌وت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان دروست بووه.
دمیتری بیكسۆڤ گوته‌بێژی كرملێن گوتی، دابه‌زینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت بۆ 27 دۆلار نرخێكی گونجاو نییه و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین و هیواخوازین نرخی نه‌وت ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر بكات.
له‌باره‌ی پێشنیازێكی عێراقیش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئۆپێك پله‌س، تا ڕێوشوێنی گونجاو بۆ ڕێگری له دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دابنێن، بیكسۆف گوتی، پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و خه‌ریكی تاوتوێكردنین و كاتی پێویستی بۆ دیاریی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له‌سه‌ر واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ڕێك بكه‌ون.
عێراق ده‌یه‌وێ ئۆپێك پله‌س كۆببێته‌وه بۆ ڕێگری زیاتر له دابه‌زینی نرخی نه‌وت
پێشتر
مۆسكۆ و ڕیاز شكستیان هێنا له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، به ئامانجی ڕاگرتنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 66 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووسیا ڕه‌تی كرده‌وه، كه ڕێژه‌ی 1.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی تا كۆتایی ساڵی 2020 كه‌م بكاته‌وه.
له به‌رانبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی سعوودیه له‌لایه‌ن مۆسكۆه‌وه، شانشینی سعوودی ده‌ستی به زیادكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت كردووه‌ته‌وه، بۆ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر ئابووری جیهان وایكردووه، كه ڕیاز و مۆسكۆ و وڵاتانی تریش بیر له چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه، تا ڕێگری له دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت بكه‌ن.