چین راى گه‌یاند له شارى وهان كه به سه‌رچاوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا داده‌نرێت له دنیادا، له 24 سه‌عاتى رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكى نوێ تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئادار، ده‌سه‌ڵاتى چین به فه‌رمى رای گه‌یاند له شارى وهان كه به سه‌رچاوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا داده‌نرێت هیچ حاڵه‌تێكى نوێ تۆمار نه‌كراوه.
به‌رپرسانى چین ئاشكراشیان كردووه له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوودا، 34 حاڵه‌تى نوێ هه‌بووه به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌یان ده‌ره‌وه‌ى وڵات بووه.
هه‌شت حاڵه‌تى مردنیش هه‌بووه، كه هه‌موویان له هه‌رێمى هوبى بوون و شه‌شیان له وهان بووه.
تۆماركردنى حاڵه‌تى نوێ له وهان گه‌یشته خاڵى سفر
ئه‌و ئامارانه‌ى ئه‌مڕۆ چین بڵاوكردووه‌ته‌وه، به خاڵى وه‌رچه‌رخان داده‌نرێت له مێژووى ململانێى ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" كه زانیارییه‌كانى ئه‌مڕۆى چینى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "له مانگى كانوونى دووه‌مه‌وه تا ئێسته، ئه‌مه‌ى ئه‌مڕۆ رووداوێكى بێ وێنه‌یه له چین ڕوو ده‌دات".
كۆى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له چین گه‌یشتووه‌ته 80 هه‌زار و 928 حاڵه‌ت و ته‌نیا 34 حاڵه‌تى نوێ هه‌بووه.
كۆى مردنیش به‌م ڤایرۆسه سێ هه‌زار و 245 كه‌س بووه، له 24 سه‌عاتى رابردوو ته‌نیا هه‌شت حاڵه‌تى مردن هه‌بووه.